به‌رپرسێكی پارتی ده‌ڵێت، له 16ـی ئۆكتۆبه‌ری 2017ـه‌وه كڕین و فرۆشتن به كه‌ركوك و خه‌ڵكه‌كه‌یه‌وه ده‌كرێت و حزبەكهی ئه‌و كڕین و فرۆشتنه شه‌رمه‌زار ده‌كات.
هیوا ئەحمەد، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکوک - گەرمیان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 16ـی نیسانی 2026، ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا نیگه‌رانی خۆی به‌رانبه‌ر دۆخی سیاسی شاره‌كه ده‌ربڕیووه و ده‌ڵێت، جێگەی پرسیارە ئەم ئازاردانەی خەڵکی ماندووی کەرکوک لەپێناو چیدایە؟.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، لایەنە پەیوەندیدارەکان لەبری ئەوەی خزمەتی خەڵک و شارەکە بکەن، كه‌چی هەر ڕۆژە و پارچەیەکی لێ دەفرۆشن و گەلی کورد لەم شارە دڵشکاو دەکەن.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، سەرجەم ئەو کردەوە ناتەندروست و نانەتەوەییانەی به‌رانبه‌ر كه‌ركوك ده‌كرێت ڕەتدەکەنەوە و هەرگیز نابنە بەشێک لێیان، چونکە ئەمەی ئێستا دەکرێت دەچێتە ناو لاپەڕە تاریکەکانی مێژووەوە.
ڕاگهیهنراوهکەی هیوا ئه‌حمه‌د له كاتێكدایه، به گوێره‌ی كارنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، بڕیاره ئه‌مڕۆ ئەنجومەنەکە كۆببێته‌وه و بڕیار له هه‌ڵبژاردنی پارێزگارێكی نوێ بدات.