سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە نوچە تیڤی ڕاگەیاند، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگا ئەنجام نادرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەبەرئەوەی سەرجەم ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە کۆبوونەوەدان لەگەڵ سەرکردایەتی حزبەکەیان، فریا ناکەون بگەڕێنەوە بۆشارەکەیان، هەر لەبەرئەوە بە ئەگەری زۆرەوە گەر نیسابی یاسایی تەواونەبێت کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دوادەخرێت.
نوچە تیڤی زانیویەتی، ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک و ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرکردایەتی حزبەکەیان لەسلێمانی لە کۆبوونەوەدان.