نورەدین دەمیرتاش ڕایگەیاند، پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک ڕێگەی سەرەکی دیالۆگ و دانوستاندنە و دەیانەوێت دیالۆگ و دانوستاندن بکەنە کلتووری ژیان.
نورەدین دەمیرتاش لە چاوپێکەتیکیدا لەگەڵ ئاژانسی فورات دەڵێت، پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک تەنیا بۆ چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکان نییە، بەڵکو دەبێتە کلتووری تەواوی ژیانی کۆمەڵایەتی و لە شوێنی مەرگ و کوشتن، ژیان و بوژانەوە دەست پێدەکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، گەورەترین پێویستیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروستکردنی کلتوور و زمانی دیالۆگە. دیالۆگ و دانوستاندن زامنی ژیانی مرۆڤەکانە.
جەختی لەوەش کردووەتەوە، ئۆجالان وەک سەرکردەیەک ئەم پرۆسەیە بەڕێوە دەبات.