لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا گەڕانەوەی ئاوارەکان و ئاوەدانکردنەوەی سوریا و کێشەکانی ئاسایشی ئەو وڵاتە گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
کلۆدیۆ کۆر دۆن، نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا گوتی، سەرباری دەرفەتەکانی ئێستای وەبەرهێنان، گەلی سوریا ڕووبەڕووی گوشاری سەختی ئابووری بووەتەوە.
کۆر دۆن ڕەوشی سوەیدای بە سەخت و نادڵنیاکەر وەسف کرد، داوای پابەندبوونی بە ڕێککەوتنی ئاگربەستی ساڵی ۱۹۷٤ کرد و سەرنجی خستەسەر چالاکییە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە باشووری سوریا.