سهرۆكی ئهمریكا ڕایگهیاند، لە ماوەی دوو بۆ سێ هەفتەی داهاتوودا زۆر بە خراپی لە ئێران دەدەن و وڵاتەکە دەگەڕێننەوە بۆ چاخی بەردین.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بهرهبهیانی ئهمڕۆ پێنجشهممه ڕایگهیاند، ئێستا ئێران هیچ هێزێکی چەکداری و ئاسمانی نەماوە، سوپای پاسدارانیش بە تەواوەتی لەناوچووە، سەرجەم سەکۆکانی هەڵدانی موشەکیان خاپورکراون.
گوتیشی، ئێران سپۆنسەری یەکەمی تیرۆره لە جیهان و لە ئێستادا ڕۆژهەڵاتێکی ناوەڕاستی ئارام هەیە و مەترسییە ئەتۆمییەکانی ئێران کۆتاییان پێهاتووە و خەریکە سەرجەم ئامانجەکانیان بەدیدێت.
دەشڵێت، لە ئیدارەی یەکەمی سەرۆککۆماری خۆیدا قاسم سولەیمانی کوشتووە و ڕێککەوتنەکەی حکومەتی ئۆبامای لەگەڵ ئێرانییەکان هەڵوەشاندووەتەوە.
ترەمپ دەشڵێت، ئەو وڵاتانەی کارییان لە گەرووی هورمزدا هەیە پێویستە سوپاسی ئەمریکا بکەن، چونکە هیچ هەناسەیەکی بۆ ئێران نەهێشتووەتەوە، هاوکات سوپاسی بەحرەین، کوەیت، سعودیە و قەتەر دەکات کە هاوکاریی هێزەکانیان دەکەن و بەڵێنی داوە ناهێڵێت زیان بەر وڵاتەکانیان بکەوێت.