ڕاستەوخۆ

ئەمەریکا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت و هۆشداری دەداتە وڵاتانی هاوکار

reset font size increase font size

وەزارەتی گەنجینەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا قۆناغێکی نوێی سزای ئابووریی توندی بەسەر ئێراندا ڕاگەیاند. وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ئامانجی سەرەکیی ئەم ڕێوشوێنانە پەکخستنی "شادەماری ئابووری"ی تارانە.

سکۆت بیسێنێت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا هۆشدارییەکی توندی ئاڕاستەی سەرجەم وڵاتان و لایەنە نێودەوڵەتییەکان کرد و ڕایگەیاند، کارکردن لەگەڵ واشنتن یان پاڵپشتیکردنی تاران دوو بژاردەی لێکجودان.

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، بە ئامانجگرتنی سەرچاوە دارایی و ئابوورییە سەرەکییەکانی ئێران بە مەبەستی ڕێگری لە دابینکردنی سەرمایەیە. هەروەها جەتی لەوە کردووەتەوە، سزای ڕاستەوخۆ بەسەر هەر وڵات یان لایەنێکدا دەسەپێنن، کە هاوکاریی ئابووری یان لۆجیستی پێشکەشی تاران بکات.

سکۆت بیسێنێت هۆشداریدا بە وڵاتان بۆ هەڵبژاردن لە نێوان پێوەندییە ئابوورییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا یان بەردەوامییدان بە پاڵپشتیکردنی ئێران، کە بە "تیرۆر" ناوی بردووە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.