ڕاستەوخۆ

بەهۆی تێوەگلانی بە فایلەکانی ئیپستین سەرۆکی پێشوتری ئەمریکا بانگهێشتی کۆنگرێس دەکرێت

reset font size increase font size

رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی بەهۆی تێوەگلانی بە فایلەکانی ئیپستین، هیلاری کلینتۆن بانگهێشتی بەردەم کۆنگرێس کراوە، بە هەمان هۆکار بیڵ کلینتۆنی هاوسەری و سەرۆکی پێشوتری ئەمریکا، بانگهێشتی بەردەم کۆنگرێس دەکرێت.

رۆژنامەکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، تۆمەتەکانی بەردەم هیلاری و بیڵ کلینتۆن دوای ئەوەدێت کە چەند وێنەیەکی بێڵ کلینتۆن، لەگەڵ چەند ژنێک و جێفری ئیپستن بڵاوکراوەتەوە، تۆمەتبارکراوە بەوەی تێوەگلاوە لە تاوانەکانی ئیپستنەوە.

رۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، بانگکردنی دوو سەرکردەی دیموکراتەکان بۆ بەردەم کۆنگرێس، لە دوای ئەوەدێت، دیموکراتەکان هەوڵیانداوە دۆناڵد ترەمپ لەسەر هەمان دۆسیە تۆمەتبار بکەن.

بێڵ کلینتۆن لە ساڵەکانی 1993 بۆ 2001 سەرۆکی ئەمریکا بووە، هیلاری خێزانیشی لە کابینەکەی باراک ئۆباما، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و دواتر لە ساڵی 2016 کاندیدی دیموکراتەکان بوو بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.