حکومەتی روسیا رایگەیاند، بەهۆی پێشێلکردنی داتاکانی بەکارهێنەرهوه لەلایەن کۆمپانیای تێلیگرامەوە دهیانهوێت دەستڕاگەیشتنی هاووڵاتیانی بەم بەرنامەیە سنوردار بكهن.
بەگوێرەی میدیای فەرمی ڕووسیا، دامەزراوی ڕێکخستنی یاسای میدیای ڕوسیا ڕایگەیاندووە، هەنگاو بە هەنگاو كاردهكهن بۆئهوهی بەکارهێنانی بەرنامەی تێلیگرام لەلایەن بەکارهێنەرە ڕوسییەکانەوە سنوردار بکەن.
پاول دۆروف، دامەزرێنەری تێلیگرام، ڕەخنەی لەم هەنگاوەی حکومەتی ڕوسیا گرت و ڕایگەیاند، ڕوسیا دەیەوێت لە ڕێگەی سنوردارکردنی ئەپلیکەیشنی تێلیگرامهوه بەکارهێنەرانی ڕووسی بەرەو ئەو بەرنامانە هانبدات کە لەلایەن حکومەتەوە پێشنیاز دەکرێن، ئەمەش بە مانای سیاسەتی سانسۆرکردن و کۆنتڕۆڵکردنی هاوڵاتیانی ڕوسیا دێت.
بەرنامەی تێلیگرام بە شێوەیەکی بەربڵاو لەلایەن بەکارهێنەرە ڕووسییەکانەوە بەکاردەهێنرێت و حکومەتی ڕووسیا پێیوایە پێویستە پلاتفۆرمە ئۆنلاینەکان داتاکانی بەکارهێنەرەکانی ڕوسیا لە وڵاتەکەدا هەڵگرن و نەهێڵن بڵاوبێتەوە.
چالاکوانانی بواری مەدەنی لە ڕوسیا دەڵێن، ئەم هەنگاوەی حکومەت بە شێوەیەکی ئاشکرا سیاسەتی کپکردنی دەنگی ناڕازی و کۆنتڕۆڵکردنی هاووڵاتییان لەخۆدەگرێت.