ڕاستەوخۆ

ئێران و ئەمریکا به‌ نێوه‌ندگیری پاکستان نزیکن له‌ ڕێککەوتن

reset font size increase font size

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکی نوێدا و بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرایکردووە، به‌ نێوه‌ندگیری پاكستان، ئێران و ئەمریکا گەیشتوونەتە قۆناغێکی یەکلاکەرەوە بۆ ڕێككه‌وتن و کۆتاییهێنان بە شەڕ.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، پلانێکی پێشنیازکراو لەلایەن حکومەتی پاکستانەوە ئامادەکراوە، ڕەنگە هەر ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و ببێتە کلیلی کردنەوەی گەرووی هورمز بەڕووی بازرگانیی جیهانیدا.

ئاماژەی بەوەشکراوە، ئەم دەسپێشخەرییە دیپلۆماسییە لەسەر بنەمای ڕێبازێکی "دوو قۆناغی" داڕێژراوە؛ قۆناغی یەکەم بە ڕاگەیاندنی ئاگربەستێکی دەستبەجێ و بێ مەرج دەستپێدەکات بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان و هێورکردنەوەی گرژییەکان، دواتر لە قۆناغی دووەمدا هەنگاو بەرەو ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنە و گشتگیر دەنرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە ڕیشەییەکانی نێوان هەردوو وڵات.

سەرچاوەکە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، وابڕیارە هەردوولا ئەمڕۆ لەسەر سەرجەم خاڵەکانی ناو پلانەکە ڕێکبکەون. یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەکە بە فەرمی لە ڕێگەی پاکستانەوە ئامادەکراوە، کە لە ئێستادا وەک تاکە کەناڵی پەیوەندیی نێوان تاران و واشنتن ڕۆڵ دەگێڕێت.

بە گوێرەی وردەکارییەکانی ڕێککەوتنە پێشبینیکراوەکە، ئێران بەڵێن دەدات بە فەرمی دەستبەرداری پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی بێت، لە بەرانبەردا ئەمریکا پابەند دەبێت بە هەڵگرتنی سزا ئابوورییە توندەکان و ئازادکردنی سەرجەم سەروەت و سامانە بەستراوەکانی ئێران لە بانکەکانی دەرەوەی وڵات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.