ڕاستەوخۆ

تەلەگراف: بەبیانووی لەئارادانەبوونی جەنگی فەرمی، واشنتن هاوکاری دارایی کەسوکاری سەربازە کوژراوەکانی لە جەنگی ئێران ڕادەگرێت

reset font size increase font size

ڕۆژنامەی "تەلەگراف"ی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) بەبیانووی ئەوەی ڕووبەڕووبوونەوەکانی لەگەڵ ئێراندا بە ڕەسمی ڕاگەیاندنی "جەنگ" نین، قەرەبوو و ئیمتیازاتی دارایی زیادە بە بنەماڵەی ئەو سەربازانە نادات کە لەو ململانێیەدا کوژراون، ئەمەش ناڕەزایەتی و هەڵمەتی کەسوکاری سەربازەکانی لێکەوتووەتەوە.

لە دەستپێکی ململانێکانەوە لەگەڵ ئێران، ئەمریکا بە فرمی گیانلەدەستدانی 18 سەرباز و برینداربوونی 780ی دیکەی ڕاگەیاندووە. کەسوکاری ئەو سەربازانە هەوڵەکانیان چڕ کردووەتەوە بۆ دەستبەستنی مووچە و شایستە داراییەکانیان، بەڵام پێنتاگۆن بەپاساوی ئەوەی کۆنگرێس بە ڕەسمی باری جەنگی ڕانەگەیاندووە، سوودمەندبوونیان لە ئیمتیازاتە تایبەتەکانی جەنگ ڕەت دەکاتەوە.

لێبی کلینەر، هاوسەری سەربازێکی فڕۆکەوانی سوپای ئەمریکا کە لە مانگی ئاداری ڕابردوودا لە کاتی پشتیوانیی هێرشەکان بۆ سەر ئێران بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیان لە ڕۆژئاوای عێراق گیانی لەدەستدا، ڕایگەیاند، هێزی ئاسمانیی ئەمریکا پێیان ڕاگەیاندووە هاوسەرەکەی شایستەی ئەو ئیمتیازاتانە نییە. کەسوکاری کوژراوان جەخت دەکەنەوە کە ئەم بڕیارە پێشێلکردنی مافی ڕەوای ئەو سەربازانەیە کە لە بەرەکانی جەنگدا گیانیان بەخشیوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.