دەستەی فڕۆکەوانیی مەدەنیی سعودیە ڕایگەیاند کە هێرش کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شا خالید لە شاری ڕیاز، و بەهۆیەوە سێ کەس کوژران و دوو کەسی تریش بریندار بوون.
بەپێی ڕاگەیێنراوی فەرمیی دەستەکە، دوای ئەوەی فڕۆکەخانەکە ڕووبەڕووی هێرشەکە بووەوە، تیمەکانی فریاگوزاری بەپەلە ڕژاونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دۆخەکەیان خستووەتە ژێر کۆنتڕۆڵەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا سێ کەس گیانیان لەدەست داوە و دوو کەسی تریش بریندار بوون و بۆ وەرگرتنی چارەسەر گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.
دەستەی فڕۆکەوانیی مەدەنی جەختی لەوە کردووەتەوە کە لە ئێستادا ڕەوشی فڕۆکەخانەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە.
دەزگا پەیوەندیدارەکان دەستبەجێ لێکۆڵینەوەی وردیان بۆ ئاشکراکردنی چۆنیەتیی ئەنجامدان و وردەکاریی زیاتری هێرشەکە دەست پێ کردووە.