ڕاستەوخۆ

لیژنەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا داوای جێبەجێکردنی مافی هیوا لە تورکیا دەکات

reset font size increase font size

لیژنەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا، لە چوارچێوەی چاودێری جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، داوای لە تورکیا کرد، یاسای مافی هیوا جێبەجێ بکات، کە بە هۆیەوە سەدان زیندانی لە تورکیا ئازاد دەکرێن.

لیژنەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا، داوای کرد زانیاری لەسەر پێشکەوتنەکان تا کۆتایی مانگی حوزەیرانی 2026 لەبارەی یاسای مافی هیوا پێشکەش بکرێت، هیوادار بوون ئەم دۆسیەیە جارێکی دیکە لە کۆبوونەوەی ئەیلوولی 2026دا بخرێتە ڕۆژەڤەوە، بەڵام باس نەکرا و ئەوەش ناڕەزایی دامەزراوە یاساییەکان و خەڵکی لێکەوتەوە.

پێش کۆبوونەوەی ئەیلول، 13 سەندیکای پارێزەران و چەند دامەزراوەیەکی یاسایی دیکە ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشیان بۆ لیژنەکە نارد و داوایان کرد بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بە شێوەیەکی کاریگەر جێبەجێ بکرێن.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.