ڕاستەوخۆ

ترەمپ بۆ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا: جەنگی ئێران کاری تۆ نییە

reset font size increase font size

دۆناڵد ترەمپ نیگەرانە لە قسەکانی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لە بارەی جەنگی ئێران و دەڵێت، ئەوە کاری تۆ نییە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، "پێویستە ڕاوێژکاری ئەڵمانیا چارەسەری کێشەی وزە و کۆچبەرانی وڵاتەکەی بکات و هەوڵبدات بۆ چارەسەرکردنی جەنگی ڕوسیا و ئۆکرانیا کە هیچی پێنەکراوە و شکستخواردو بووە، نەک قسە لە سەر جەنگی ئێران بکات کە کاری ئەو نییە".

دۆناڵد ترەمپ گوتیشی، ئەوە ئەمریکایە هەوڵدەدات بۆ سنوردارکردن و نەهێشتنی هەڕەشە ئەتۆمییەکانی ئێران، تا جیهان و تەنانەت ئەڵمانیاش بە ئارامیی و سەقامگیریی ژیان بکەن، هەر بۆیە باشترە ڕاوێژکاری ئەڵمانیا خۆی هەڵنەقورتێنێت لە جەنگی ئێران و کاتی خۆی بە فیڕۆ نەدات، چونکە ئەوە کاری ئەو نییە.

ئەوە لە کاتێکدایە لە ڕۆژانی ڕابردوودا ڕاوێژکاری ئەڵمانیا گوتبووی، "ئێرانییەکان لە دانوستانەکانی کۆتاییهێنان بەو جەنگەی دوو مانگە دەستی پێکردووە سوکایەتی بە ئەمریکا دەکەن".

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.