ڕاستەوخۆ

هاوپەیمانیی عەرەبی: درۆنێکی حووسییەکان وێستگەیەکی کارەبای لە مەدینە کردە ئامانج

reset font size increase font size

هاوپەیمانیی عەرەبی بە سەرۆکایەتیی سعوودیە ڕایگەیاند، درۆنێکی حووسییەکان وێستگەیەکی کارەبای لە شاری مەدینە کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە بەشێکی وێستگەکە لەکارکەوتووە، ئەم ڕووداوەش سەرکۆنە و کاردانەوەی تووندی وڵاتانی ناوچەکەی لێکەوتەوە.

رۆژی پێنجشەممە، 1ـی تشرینی یەکەمی 2026، لیوا تورکی مالیکی، گوتەبێژی هاوپەیمانییەکە ئاماژەی بەوە کرد، بەرەبەيانی ڕۆژی 29ـی ئەیلول لە کاژێر 5:11 خولەکدا، درۆنێک وێستگەی دابەشکردنی کارەبای (تەیبە)ی لە مەدینە کردووەتە ئامانج.

لیوا تورکی مالیکی لە ڕاگەیێندراوێکدا جەختی لەوە کردەوە، لێکۆڵینەوەکان و پاشماوەی درۆنەکە بە تەواوی سەلماندوویانە کە میلیشیاکانی حووسی لەم هێرشەدا تێوەگلاون و هشداری دا کە وێستگەی ناوبراو کارەبای مزگەوتی پێغەمبەر (د.خ) دابین دەکات و هێرشەکەی بە بەردەوامیدان بە بەئامانجگرتنی شوێنە پیرۆزەکان ناوبرد.

لە بەرامبەردا، بەرپرسێکی باڵای حووسییەکان ڕۆژی پێنجشەممە هەر جۆرە بەرپرسیارێتییەکی لە هێرشکردنە سەر شوێنە پیرۆزەکان رەتکردەوە.

ئەم هێرشە کاردانەوەی خێرای بەدوای خۆیدا هێنا، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد و داوای کرد دەستبەجێ کۆتایی بەو هێرشانە بهێندرێت کە هەڕەشە لە سەروەریی سعوودیە و بەها پیرۆزەکانی جیهانی ئیسلامی دەکەن. هاوکات سوودان پشتیوانی و هاوسۆزیی تەواوی خۆی بۆ پاراستنی شوێنە پیرۆزەکان لە سعوودیە دەربڕی.

ئەم ئاڵۆزییانە لە کاتێکدان، لە مانگی ئابدا هەریەک لە تورکیا، پاکستان و سعوودیە پەیماننامەیەکی بەرگریی هاوبەشیان لە مەککە واژۆ کردبوو، بەڵام تاوەکو ئێستا لایەنەکان هەنگاوێکی کردارییان دژی هێرشەکانی حووسییەکان نەگرتووەتەبەر.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.