ڕاستەوخۆ

شارەوانیی هەولێر بۆ بەرگریکردن لە لافاو ژێر پردی سەیداوە پاک دەکاتەوە

reset font size increase font size

تیمەکانی شارەوانیی هەولێر بە مەبەستی ڕێگریکردن لە دروستبوونی لافاو لە وەرزی زستاندا، هەڵمەتێکی چڕیان بۆ خاوێنکردنەوەی ژێر پردی سەیداوە دەست پێکرد و داوای هاوکاری لە کاسبکاران دەکەن.

دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە تێیدا زبڵ و پاشماوەیەکی زۆر لە ژێر پردی سەیداوە کۆبووەتەوە، تیمەکانی ژینگەپارێزیی شارەوانیی هەولێر بەپەلە دەستیان بە پاککردنەوەی ناوچەکە کرد.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا بڵاوی کردەوە، بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی، تیمێکی تایبەتی بۆ خاوێنکردنەوە و چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکانی ژێر پردی سەیداوە پێکهێنا و شەوی یەکی تشرینی دووەمی 2026 بە چڕی کاری تێدا کراوە.

شارەوانیی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، سەرەڕای ئەوەی لە ڕۆژانی ڕابردوودا تیمەکان بە بەردەوامی پرۆسەی خاوێنکردنەوەیان ئەنجام داوە، بەڵام ئەم ڕێکارە نوێیە لە چوارچێوەی پلانێکی تۆکمەدایە بۆ پێشگرتن لە کۆبوونەوەی ئاو و دوورخستنەوەی مەترسییەکانی لافاو لە کاتی بارانباریندا.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.