ڕاستەوخۆ

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە واشنتن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبووەوە

reset font size increase font size

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند، سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینە لە واشنتن لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبووەتەوە و لە دیدارەکەدا هەردوولا بە راشکاوی گفتوگۆیان لەبارەی چەکداماڵینی میلیشیاکانی نزیک لە ئێران و گوشارە ئابوورییەکان کردووە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە ڕاگەیێندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد، لە کۆبوونەوەی نێوان سکۆت بێسێنت و فوئاد حوسێن، کە ڕۆژی پێنجشەممە بەڕێوەچوو، چاوەڕوانییەکانی واشنتن لەبارەی هەنگاوەکانی چاکسازیی کابینەکەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق خراوەتەڕوو و هەردوولا گفتوگۆیەکی راشکاوانەیان لەسەر چەند پرسی ئەمنی و خزمەتگوزاری، لەوانەش سەردانی زیارەتکارانی شیعە بۆ شاری نەجەف، ئەنجام داوە.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، تەوەرێکی سەرەکیی دیدارەکە تایبەت بووە بە هەڵسەنگاندنی پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوخۆی عێراق و پرۆسەی چەکداماڵینی ئەو میلیشیایانەی سەر بە ئێرانن، هەروەها باس لە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی کەمپینی تیرۆریستیی ڕژێمی ئێران لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی پەراوێزخستنی ئابووری کراوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.