بەپەلە
ئاژانسی هەواڵی هاوار: بەهۆی دەستڕێژی چەند چەکدارێکەوە لە حەسەکە سێ هاوڵاتی کورد برینداربوون
ڕاستەوخۆ

سوریا مافی دەنگدانی لە ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکە کیمیایییەکان بۆ گەڕایەوە

reset font size increase font size

ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکە کیمیایییەکان (OPCW) لە بڕیارێکی نوێدا، مافی دەنگدانی بە سوریا لە ناو کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوەکەدا پێ بەخشییەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لە ساڵی 2021ـەوە بەهۆی تۆمەتەکانی بەکارهێنانی چەک و گازی کیمیایی لە دژی هاووڵاتیان لە ماوەی ساڵانی ڕابردووی جەنگدا، ئەو مافەی لێ سەندرابووەوە.

ڕێکخراوی (OPCW) ڕایگەیاندووە، ئەم بڕیارە دوای دروستبوونی گۆڕانکاریی ڕیشەیی و گرنگ لە بارودۆخی سیاسیی سوریادا و بە تایبەت دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە دیمەشق دراوە.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، حکومەتی کاتیی سوریا بەڵێنی تەواوی داوە پابەندی پەیماننامەی قەدەغەکردنی چەکە کیمیایییەکان بێت و لەو پێناوەشدا دەستی بە هاوکاریی ڕاستەوخۆ و هاوێشتنی هەنگاوی کرداری کردووە.

هەر بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەکە، حکومەتی کاتی سوریا ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ کارکردن لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا بە مەبەستی لەناوبردنی تەواوی پاشماوەکانی بەرنامەی چەکی کیمیایی ڕژێمی پێشوو و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی ئەو ماددە ژەهراوییانە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لێکۆڵینەوەکانی پێشتری نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی (OPCW) گەیشتبوونە ئەو ئەنجامەی، کە ڕژێمی بەعس لە چەندین هێرشی جیاوازدا گازی سارین و کلۆری دژ بە گەلی سوریا بەکارهێناوە، ئەگەرچی ئەو تۆمەتانە لەو سەردەمەدا هەمیشە لە لایەن دیمەشق و مۆسکۆوە ڕەت دەکرانەوە.

ئەنجومەنی جێبەجێکاری ڕێکخراوەکە جەختی کردووەتەوە، کە لە نزیکەوە چاودێریی پێشوەچوونەکانی دۆسیەی کیمیایی سوریا دەکەن تا دڵنیا ببنەوە لە نەهێشتنی هەر جۆرە عەمبار و ماددەیەکی پەیوەندیدار بەو بەرنامە سەربازییەی ڕابردووەوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.