ڕاستەوخۆ

میدیاکانی ئێران ناوی 13 سەرکردەی جیهانیان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێن دەیانکەینە ئامانج

reset font size increase font size

ڕۆژنامەی هەمشەهریی چاپی تاران، بە بڵاوکردنەوە وێنە و ناوی ١٣ سەرکردەی سیاسی و سەربازیی جیهان، وەک ئامانجی تۆڵەی کوژرانی عەلی خامنەیی ئاماژەی پێکردوون.

لە لیستەکەی ڕۆژنامەی هەمشەهریدا، ناو وێنەی هەریەک لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و سەرکردەکانی بەریتانیا، فەرەنسا، ئیتالیا و ئەڵمانیا لەگەڵ چەندین بەرپرسی باڵای سەربازی، بە جلی پرتەقاڵی کە هێمای زیندانییەکانە، نیشان دراون و  هەروەها ئاماژە و نیشانەی پێکانی لەسەرداناون.

ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ پەیامی موجتەبا خامنەیی ڕێبەری نوێی حکومەتی ئێران، کە تێیدا هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی باوکی دەکات و دەڵێت، ڕێگە نادەن نەیارەکانیان بە ئارامی و لەسەر جیگەدا بمرن

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.