پارتی ڕیفۆرمی بەریتانیا پلانێكی توندی دژ بە کۆچبەران ڕاگەیاند و ئاستی ئێستای کۆچبەرانی بە "باری نائاسایی ئاسایشی نیشتمانی" ناوبرد.
پارتەکە پێشنیازی دەرکردنی یاساییەکی نوێی دیپۆرتکردنەوە دەکات، کە وابکات بەریتانیا توانای دیپۆرتکردنەوەی تا 288 هەزار کەسی هەبێت لە ساڵێکدا.
زیا یوسف، بەرپرسی سیاسەتی چاکسازی لە کاروباری ناوخۆی بەریتانیا ڕایگەیاند، حکومەتی ئایندە پڕۆژە یاسای دیپۆرتکردنەوەی بەکۆمەڵی کۆچی نایاسایی دەخاتەڕوو، ئەگەر پێویستیش بکات لە پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ دەکشێتەوە.
هەروەها پارتەکە بەنیازە کۆتایی بە پێدانی یارمەتییەکان بهێنێت بۆ هاووڵاتیانی بیانی بێ پێگەی یاسایی و قەدەغەکردنی ڤیزە بەسەر ئەو وڵاتانەدا بسەپێنێت کە ڕەتیدەکەنەوە هاوڵاتیانی دیپۆرتکراو وەربگرنهوه.
ئهو ههوڵهی پارتی ریفۆرم لە کاتێکدایە، کۆچی یاسایی بە گشتی بۆ بەریتانیا دابەزیووە، بەڵام دەروازە قاچاخەکانەوە کۆچ زیادیانکردووە، ساڵی رابردوو زیاتر لە 41 ههزار پەناخواز بە بەلەمی بچووک گەیشتوونەتە بەریتانیا.