باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غداد ده‌ڵێت: دیداری محه‌مه‌د شیاع سودانی و تۆم باراك، زۆر باش بووه و به دڵی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكایه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا له تۆڕی ئێكس باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا وه‌ك یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی فه‌رمیی ئیداره‌ی واشنتۆن له باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی تۆم باراك بۆ عێراق ده‌ڵێت، دیداری تۆم باراك نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، زۆر به‌رهه‌مدار بووه و به وردیی تاوتوێی هه‌وڵه‌كان كراوه بۆ گه‌شه‌كردن و سه‌قامگیریی و ئاینده‌یه‌كی باشتری عێراق و عێراقییه‌كان، ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێست و تێڕوانینی سه‌رۆك تره‌مپ یه‌كده‌گرێته‌وه.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا ده‌شڵێ، عێراق پێویستی به سه‌ركردایه‌تییه‌كی دانایه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیریی و ئاینده‌یه‌كی باشتر به‌دی بێنێت، ئه‌وه‌ش خواستی واشنتن و به‌غداده بۆ به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ردوو وڵات.
ماوه‌ی دوو رۆژه تۆم بارام له به‌غداده و سه‌ره‌ڕای له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سودانی، هاوكات ئاماده رێوره‌سمی واژۆكردنی گرێبه‌ستێكی نه‌وتی بوو له نێوان كۆمپانیانیهكی ئه‌مریكی و حكومه‌تی عێراق.