ڕاستەوخۆ

ئەرکی تۆم باراک وەک نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ لە سوریا کۆتاییهات

reset font size increase font size

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەرکی تۆم باراک وەک نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا  لە سوریا کۆتاییهاتووە.

مارکۆ  ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی لەوەش کرد، هەرچەندە تۆم باراک وەک نوێنەری ترەمپ ئەرکی نامێنێت، بەڵام لەمەودوا سود لە توانا و ئەزموونەکانی لەو دوو وڵاتە دەبینن و  وەک کەسێکی پێشەنگ لە ئیدارەی ئێستای ئەمریکا لە سوریا و عێراق دەمێنێتەوە و ڕۆڵی دەبێت.

گوتیشی، تۆم باراک لە کاتی ئەرکەکەیدا وەک نوێنەری دۆناڵد ترەمپ، ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگەریی هەبووە لە سوریا و عێراق.

ڕۆژی ٢٣ی ئایاری ساڵی ڕابردوو، تۆم باراک وەک نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ لە سوریا دیاریکرا.

لە ڕوداوەکانی ئەمدواییەی ڕۆژاڤای کوردستان و سوریا، ڕووبەڕووی ڕەخنەی توند بووەوە، بەهۆی ئەوەی هەڵوێستێکی نەرێنی بەرانبەر کوردانی ڕۆژاڤا هەبوو.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان