ڕاستەوخۆ

عێراق ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی درێژكرده‌وه‌

reset font size increase font size

به‌هۆی جه‌نگ و ئاڵۆزییه‌كانی ناو‌چه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، حكومه‌تی عێراق بۆ ماوه‌ی 72 كاتژمێری دیكه‌ ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی درێژكرده‌وه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نیی عێراق ده‌ڵێت، به‌ له‌ به‌رچاوگرتنی ئاڵۆزیی و نا سه‌قامگیرییه‌كانی ناوچه‌كه‌ و بۆ سه‌لامه‌تیی گه‌شتی فڕكه‌وانیی،‌ ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كان درێژكراوه‌ته‌وه‌ و له‌ كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 7-3 ده‌ستپێده‌كات و تا كاتژمێر 12ی  نیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

به‌هۆی جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل دژی ئێران، له‌ ئێستادا زۆربه‌ی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی وڵاتانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناه‌وڕاست ڕاگیراون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.