ڕاستەوخۆ

هێزێكی پاسەوانی سنوری عێراق دەچێتە پێنجوێن

reset font size increase font size

به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، هێزێكی پاسەوانی سنوری عێراق بەرەو پێنجوێن كەوتەرێ.

فەرماندەی هێزی پاسەوانی سنوری عێراق رایگەیاند، ئەم جوڵەیە بە هەماهەنگییە لەگەڵ هێزی پێشمەرگەو ئاسایشی كوردستانه‌، سنورەكانی عێراق لەگەڵ هەموو وڵاتانی دراوسێ پارێزراوەو هیچ دزەكردن نیە، ئەوەی باسدەكرێت لەبارەی دزەكردن بەرەو ناو خاكی ئێران دورە لە راستییەوە.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، هەماهەنگی و پەیوەندی لەنێوان ئامر لیواكانی سنووری عێراق و ئێران بەردەوامە.

ئەم جوڵەیە هاوكاتە لەگەڵ پەیامەكانی مه‌سعود پزیشكیان سەرۆككۆماری ئێران بۆ راگرتنی هێرش بۆسەر وڵاتانی دراوسێ و كردنەوەی دەرگای گفتوگۆ لەرێگەی ژمارەیەك وڵاتی نێوەندگیرەوە بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریكا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.