كهنهكه له ڕۆژی جیهانیی كرێكاراندا دهڵێت، كرێكاران به ڕهنج و تێکۆشانی خۆیان، ڕۆژی یهكی ئایاریان كرده ڕۆژی یەکێتیی تێکۆشان و هاوپشتیی کرێکارانی جیهان.
کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (كهنهكه) له ڕاگهیهنراوێكدا ئاماژهی بهوه کردووە، کوردستانیان سەدان ساڵە لە پێناو ئازادیی و ڕزگاری و ژیانێکی ئاسودە تێدەکۆشن، ئەم تێکۆشانە ڕەنجێکی گەورە و بەهادارە، لەبەر ئەوە خەڵکی کوردستان کرێکار و رەنجدەری ئازادی و رزگارین، هەر بۆیە کوردستانیان پێکەوە و بە شانازییەوە ئەم ڕۆژە پیرۆز دەکەن و بە جەژنی خۆیانی دەزانن.
دهشڵێت، ڕژێمە سەرکوتکەران، هەمیشە یادی ئەم ڕۆژەیان قەدەغە کردووە، هەزاران لەمپەر و بەربەستیان خستووەتە بەردەم کرێکاران، تاوەکو ئەم ڕۆژە وەک جەژن پیرۆز نەکەن، بەڵام خەڵکی بێ سڵەمینەوە، ساڵانە پیرۆزیان کردووە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، ئەمساڵ بە شێوەیەکی جیاواز ئاهەنگی یهكی ئایار دەگێڕین، ماوەی ساڵ و نیوێکە لە باکوری کوردستان پرۆسەی دیالۆگ بەڕێوەدەچێت، لە ئێستادا پیلانی دژ بە گەلی کورد لە سەرتاسەری کوردستاندا بەردەوامە، پێویستە هەموو هێز و لایەنەکانی کوردستان لەدژی هێرش و پیلانی داگیرکەران هەڵوێستیان هەبێت.