لە ڕاگەیەنراوێکدا لیژنەی ناوەندیی نوسینگەی موقتەدا سەدر لە نەجەف، شوێنی خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی شەممەی لە پارێزگاکانی عێراق دیاریکرد.
موقته‌دا سه‌در، داواشی كردووه، "هه‌مووان به‌بێ جیاوازی، له‌و شوێنانه‌ی دیارییكراوه، له كاتی خۆیدا ئاماده‌بن بۆ خۆپیشاندانێكی ئاشتییانه".
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا، شوێنی كۆبوونه‌وه و ئه‌نجامدانی خۆپیشانده‌ران، له 12 پارێزگای عێراق دیاری كراوه.
ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، نوسینگەی سەدر داوای لە هاوڵاتییانی عێراق کرد، شەممە 4ـی نیسان، لە سەرجەم پارێزگاکاندا خۆپشاندانی ناڕەزایی بكه‌ن بۆ سەرکۆنەکردنی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران.
سه‌در داواشیکردبوو خۆپشاندانەکان لە کاتژمێر 4:30ـی دوای نیوه‌ڕۆ دەستپێکەن، بەو مەرجەی خۆپیشاندانی ئاشتییانە و هێمنانەبن و تەنیا ئاڵای عێراقی تێدا بەرزبکرێتەوە.
