کەسوکاری ئەو هاوڵاتی و شەڕڤانانەی لە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا لەلایەن چەکدارانی حکومەتی کاتیی سوریاوە دەستبەسەر کرابوون، لە قامیشلۆ گردبوونەوە و داوایان كرد، چارهنووسی كهسوكاره دهستگیركراوهكانیان ئاشكرا بكرێت.

كهسوكاری دهستگیركراوهكان، بە بەرزکردنەوەی وێنەی دەستبەسەرکراوەکانیان، داوایان لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد، بەزووترین کات، چارەنوسی ڕۆڵەکانیان ئاشكرا بكرێت.
خێزانی دەستبەسەرکراوەکان جەختیان کردەوە لەوەی، گوشار بخرێتە سەر حکومەتی کاتیی، بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا هەموو گیراوەکان ئازاد بکات، چونکە بە وتەی ئەوان بەردەوامیی ئەم دۆخە بارگرانییەکی گەورەی دەرونی و کۆمەڵایەتی بۆ دروست کردوون.

پێشتریش مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات، لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ کەسوکاری دەستەبەسەرکراوان ئاشکرای کردبوو، هەزار و 70 هاوڵاتی و شەڕڤان لەلایەن حکومەتی کاتیی سوریاوە دەستبەسەر کراون.