له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامهنووسیدا، بەڕێوەبەریی خۆسەر لە ناوچەی کۆبانێ، ڕاگهیهنراوێكی لهبارهی هەڵوێست و ڕەفتارەکانی ئەم دواییەی حکومەتی کاتیی سوریای خوێندهوه و سهركۆنهی كرد، بەتایبەت سەپاندنی بەڕێوەبەرێکی نوێ بۆ شارەدێی "چەلەبییە".
له ڕاگهیهنراوهكهدا، بهڕێوهبهریی خۆسهر دهڵێت " پارێزگاری حەلەب کەسانی دەرەوەی ناوچەکەی بۆ پۆستە کارگێڕییەکانی چەلەبییە دەستنیشان کردووە، ئەمەش بۆ خەڵکی ناوچەی کۆبانێ مایەی قبوڵ کردن نییە".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، کاتێک خەڵکی کۆبانێ و چەلەبییە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی گردبوونەتەوە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و یەکە سەربازییەکانی سەر بە حکومەتی کاتیی، هێرشیان کردووەتە سەر هاوڵاتیان و هەوڵی دەستگیرکردنی ژمارەیەک لە خۆپیشاندەرانیان داوە.
بەڕێوەبەریی خۆسەر لە کۆبانێ، جەختی لەوە کردەوە، پێویستە حکومەتی کاتیی پابەندی خاڵەکانی ڕێککەوتنی 29ـی کانوونی دووەم بێت، کە تێیدا جەخت لەسەر پرۆسەی یەکگرتن و بەڕێوەبردنی ناوچەکان بەگوێرەی ڕێککەوتنی هاوبەش کراوەتەوە.