له دیدارێکی باڵادا له شاری ههولێر لە نێوان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و تۆم باراک، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا و عێراق، پرسی داڕشتنی داهاتووی سیاسیی سووریا و پڕۆسەی ئاشتی لە ناوچەکەدا خرایە بەرباس.
تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکانی نێوانیان تیشکخستنە سەر ئەو هەنگاوە رێککەوتووانە بوو کە تایبەتن بە تێکەڵکردنی هێزە چەکدارەکان و ئیدارەی خۆسەر لەنێو پێکهاتەی حکومەتی سوریادا.
هەروەها بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنانەی کە پڕۆسەی سیاسی و سەقامگیری ناوچەکە بەهێز دەکەن.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی پاڵپشتییەکان بۆ هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کردەوە و هاوڕابوون لەسەر پێویستیی دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسیی گشتگیر لە سوری.
بە شێوازێک کە بەشداریی ڕاستەقینەی سەرجەم پێکهاتە و چین و توێژە جیاوازەکان لە جومگەکانی حکومەت و نەخشاندنی پاشەڕۆژی وڵاتەکەدا زامن بکات.
هاوکات، ئاماژە بە رۆڵی گرنگ و پشتیوانانەی هەرێمی کوردستان کرا لە پەرەپێدانی دیالۆگی نێوان لایەنەکان، کە ئەمەش وەک فاکتەرێکی سەرەکی بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و چەسپاندنی ئاشتیی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا نرخێندرا.