ئەمشەو سێشەممە 16ی حوزەیرانی2026، بۆ جارێکی دیکە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) کرایە سەر کەمپی "زەویەسپی"ی سەر بە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) لە نزیک شاری کۆیە.
کەمپی زەویەسپی کە شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتە، لە ماوەی شەڕی ڕابردوو و تەنانەت دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستیشدا چەندین جار بووەتە ئامانجی هێرشەکان.
ئەم هێرشە نوێیە وەک یەکەم پێشێلکاری و هێرشی درۆنیی تاران بۆ سەر کەمپەکانی ئەو حیزبە دادەنرێت، دوای ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی ئاگربەستی 60 ڕۆژە کە لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا واژۆکرا.
بەگوێرەی ئامارەکانی حزبەکە، لە سەرەتای دەستپێکردنی گرژی و شەڕی نێوان ئێران لە لایەک و ئەمریکا و ئیسرائیل لە لایەکی دیکەوە، تاران بە زیاتر لە 138 مووشەک و درۆن کەمپی بنەماڵەکان، بنکە تەندروستی و پەروەردەییەکانی حیزبی دیموکراتی لە هەرێمی کوردستان کردووەتە ئامانج. تاوەکو ئێستا زانیاریی ورد لەسەر قەبارەی زیانەکانی هێرشەکەی ئەمشەو ڕانەگەیێندراوە.