ڕاستەوخۆ

مێسی ریکۆردێکی مێژوویی دەشکێنێت و بە هاتریک ئەرژەنتین دەگەیەنێتە سەرکەوتن

reset font size increase font size

لە چوارچێوەی یارییەکانی جامی جیهانیدا و لە کۆمەڵەی (G)، هەڵبژاردەی ئەرژەنتین لە شارى کانساس ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی جەزائیر بووەوە و یارییەکەش بە سەرکەوتنێکی گەورەی ئەرژەنتین کۆتایی هات.

لەم یارییەدا، لیۆنێل مێسی، کاپتنی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین توانی ریکۆردێکی نوێ تۆماربکات و ببێتە یەکێک لەو یاریزانانەی بەشداریی لە پێنج خولی جامی جیهانیدا کردووە.

 هاوكات بە تۆمارکردنی سێ گۆڵ (هاتریک) لەم یارییەدا، ژمارەی گۆڵەکانی لە مێژووی مۆندیالدا گەیاندە 16 گۆڵ و لەگەڵ میرۆسلاڤ کلۆزەی ئەڵمانی لە پلەی یەکەمی گۆڵپارێزانی مێژوویی جامی جیهانیدا هاوبەش بوو.

رووداوی یارییەکە:

لە سەرەتای یارییەکەدا و لە خولەکی 9، جەزائیر گۆڵێکی تۆمارکرد، بەڵام ناوبژیوان بە هانای تەکنەلۆژیای (VAR) گۆڵەکەی ڕەتکردەوە.

 دواتر ئەرژەنتین کۆنترۆڵی یارییەکەی گرتە دەست و مێسی لە خولەکی 17 گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد و گێمی یەکەم بەم ئەنجامە کۆتایی هات.

لە گێمی دووەمدا، ئەرژەنتین بە چەند گۆڕانکارییەک هێزی خۆی نیشاندا؛

 مێسی لە خولەکی 60 گۆڵی دووەم و لە خولەکی 76 بە شێوازێکی سەرنجڕاکێش گۆڵی سێیەمی خۆی و هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد و دوای چوار خولەک یاریگای جێهێشت.

لە کۆتا یاریی ئەمڕۆشدا، بڕیارە هەردوو هەڵبژاردەی ئوردن و نەمسا لە ئەمریکا ڕووبەڕووی یەک ببنەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.