کاریگەریی ڕاستەوخۆی گرانبوونی نرخی غاز، لەسەر ئەو شوێنکارانەیە کە غاز پێویستیی سەرەکیی کارکردنی ڕۆژانەیانە، وەک فڕن، نانەواخانە، ڕێستۆرانت و چێشتخانەکان.
نانەواخانەیەک ڕۆژانە نزیکەی چوار بتڵ غاز بەکاردەهێنێت، ئێستا نرخەکەی لەسەر ئەوان چوار هێندە زیاد بووە، بەشێک لە نانەوا و فڕنەکان دوکانەکانیان داخستووە کە بژێوی چەندین خێزانی لەسەر بووە.
جەمشیر موشیر، سەرۆکی ئەنجومەنی خاوەن فڕنەکانی هەولێر دەڵێت، "لە خواردنگە خێرا بەناونانگەکانی هەولێر، نرخی لەفەیەک گەس 250 دینار گران بووە، ئەوەش بەهۆی گرانی نرخی غازەوە".
هۆکاری هەموو ئەمانە هەڕەشەکانی ئێران و گرووپە چەکدارەکانی عێراقی نزیک لە ئێرانە لە کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی غازی هەرێمی کوردستان، کە بەهۆیەوە غاز و کارەباش کە دابینکارەکەی هەر غازە لە 24 کاژێرییەوە بۆ زیاتر لە 10 کاژێری ڕۆژانە کەمیکردووە.