پژاک لە ڕاگەیەنراوێکدا، بە بۆنەی 22 ساڵەی دامەزراندنییەوە لە ڕۆژی 4ـی نیسان و 77 ساڵەی لەدایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان، پیرۆزبایی ئاڕاستەی گەلی کورد و ئازادیخوازان کرد.
ئاماژە بەوەکراوە، پارتەکەیان لە ساڵی 2004ـەوە بە ئامانجی بونیادنانی ژیانێکی ئازاد دامەزراوە و "بێگومان ئەم خەباتە لە پێناو پابەندبوون بە گەلەکەمان و بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردستان و گەلانی ژێردەست، دەگەیەنینە سەرکەوتن".
لە بارەی دۆخی سیاسیی ئێران و ناوچەکە پژاک دەڵێت، "مۆدێلی کۆماری دیموکراتیک و بەدیهێنانی نەتەوەی دیموکراتیک کە هەموو نەتەوەکانی ئێران لەخۆ بگرێت، وەک بەرنامەی ستراتیژی خۆمان دەبینین".
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، "ئازادیی ڕێبەر ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد دوو بابەتی لێکدانەبڕاون.
پژاک ئاماژە بە یەکێتیی هێزە سیاسییەکان و بەهێزکردنیان دەکات، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی ناوچەکە.