ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، سەرجەم ئەو هێرشانەی شەوی ڕابردوو کرانە سەر هەولێر تێکشکێنراون و هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتووەتەوە.
پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی پارتی گوتی، "سیستمی بەرگریی هاوپەیمانان توانیوویانە هەموو هێرشەکان تێکبشکێنن، تەنیا پارچەیەکی تێکشکێندراوی درۆنێک لە گەڕەکێکی شارەکە کەوتووەتە خوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".
ئەم قسانەی پارێزگاری هەولێر لە کاتێکدایە، شەوی ڕابردوو دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە ئاسمانی هەولێر بیسترا، کە بەهۆی تێکشکاندنی درۆنە هێرشبەرەکانەوە بووە لەلایەن سیستەمی بەرگرییەوە.