لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری کۆتایی درا بە تەرخانکردنی پارچە زەویی نیشتەجێبوون بۆ زیاتر لە 21 هەزار خێزانی سەربەرزی شەهیدان، جینۆسایدکراوان و زیندانیانی سیاسی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا.
بەگوێرەی بڕیارەکە، پرۆسەی تەرخانکردنی زەوییەکە بەم شێوەیەی خوارەوە کۆمەک بە شایستەبووان دەکات:
کەسوکاری شەهیدان و جینۆسایدکراوان: تەرخانکردنی پارچە زەوی بۆ (5,540) پێنج هەزار و پێنجسەد و چل خێزانی شەهیدانی سەنگەر و جینۆسایدکراوان.
زیندانیان و گیراوانی سیاسی: تەرخانکردنی پارچە زەوی بۆ (15,499) پازدە هەزار و چوارسەد و نەوەد و نۆ زیندانیکراو و گیراوی سیاسی.
ئەم بڕیارە سەرجەم شایستەبووانی سنووری هەر چوار پارێزگەی هەرێمی کوردستانهەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە) و هەر چوار ئیدارەی سەربەخۆ (سۆران، گەرمیان، ڕاپەڕین و زاخۆ دەگرێتەوە.
ئەم پێشینە و تەرخانکردنە بەپێی حوکمەکانی یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە هەرێمی کوردستان ژمارە (9)ی ساڵی 2007ی هەموارکراو، و یاسای ئیمتیازاتی زیندانیکراو و گیراوانی سیاسیی کوردستان ژمارە (11)ی ساڵی 2011 جێبەجێ دەکرێت.