دەستپێشخەریی عەرەبی بۆ ئازادیی ئۆجالان دهڵێ، دیوارەکانی گرتووخانە هیچکات ناتوانن پێش بە بڵاوبونەوەی فەلسەفە و هزری ئۆجالان بگرن.
بهگوێرهی راگەیەندراوێكی دهستپێشخهری عهرهبی بۆ ئازادی ئۆجالان كه بە بۆنەی 27ـیەمین ساڵڕۆژی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی بڵاوکراوەتەوە و ئاماژە بە وردەکاریی رووداوەکانی ساڵی 1999 دەکات، کە چۆن عەبدوڵا ئۆجالان لە ئەنجامی پیلانێكی نهێنی هێزە نێودەوڵەتییەکان، دوای بەجێهێشتنی سوریا و سەردانی چەند وڵاتێك، دەڕفێندرێت و دواتر رادەستی تورکیا دەکرێتهوه.
دەستپێشخەریی عەرەبی پێیوایە، ئەو پیلانە نەك تەنیا دژ بە ئۆجالان، بەڵکو دژ بە هەموو پڕۆژەی سیاسیی نەتەوەی کورد بوو، دیموکراسییەتی ناوچەکەی کردە ئامانج.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تێپەڕبوونی کات ئاشکرایکرد، ئەم رووداوە بەشێک بووه لە پلانی داڕشتنەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.