دوای دوو ساڵ له گیان له ده‌ستدانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بەریتانیا ئاشكرایده‌كات، ئەلێکسی ناڤالنی سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆنی رووسیا له زیندان له رێگه‌ی ژه‌هر خواردنكردنیه‌وه كوژراوه.
کوپەر بۆ بەشداریكردن لە کۆنفرانسی میونشن لە ئەڵمانیایە، لە چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ هاوژینی ناڤالنیدا پێی وتووە، بەکارهێنانی ئەم ژەهرە تەنیا لە توانای حکومەتی روسیا بووە.
ئەلێکسی ناڤالنی یەکێک بوو لە کەسایه‌تییە ناسراوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی رووسیا، ساڵی 2024 لە گرتووخانە گیانی لەدەستدا، هه‌ر ساتی گیان له‌ده‌ستدانی گومانی ئه‌وه كرا كوژرا بێت، به‌ڵام حکومەتی روسیا هەرجۆرە هەوڵێکی بۆ کوشتنی ناوبراو رەتکردووە.