هاوپه‌یمانیی هێزه سیاسییه‌كانی كوردستانی ئێران داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كەن كار بۆ ڕاگرتنی هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانیان بكات و ده‌شڵێن، پێویسته هه‌ڵوێست و كاردانه‌وه‌ی جدی به‌رامبه‌ر هێرشه‌كان هه‌بێت و كار بۆ پاراستنی ژیانیان بکرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 18ـی نیسانی 2026، هاوپه‌یمانیی هێزه سیاسییه‌كانی كوردستانی ئێران، ڕاگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی هێرشه درۆنیی و موشه‌كییه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر بنكه و شوێنه‌كانی نیشته‌جێبوونی ئه‌ندام و كه‌سوكاری ئه‌و هێزانه له هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه و داوا ده‌كات، حكومه‌تی عێراق هەڵوێست و کاردانەوەی جدی هەبێت و هەنگاوی كرداریی و یاسایی و ڕاشکاوانە بنێت بۆ پاراستنی گیانی پەنابەرانی سیاسی و ڕێگری‌کردن لە دووبارەبوونەوەی هێرشه‌كان.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا، هاوپه‌یمانییه‌كه، ڕه‌خنه‌ی توندیشی له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان گرتووه و ده‌ڵێت: "بێدەنگی و پاسیڤبوونی ئەوان لە بەرامبەر ئەم تاوانه جەنگییانە و پشتگوێخستنی ئەرکە مرۆییەکانیان، دەستی ڕژێمی تارانی بۆ دەستدرێژی و تێرۆری زیاتر ئاواڵا‌تر کردوه".
داواشی كردووه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، هێرشه‌كان وه‌ك "تاوانی جه‌نگ" تۆمار بكات و هه‌ڵوێستی هه‌بێت له دژی ئێران.
هه‌ر له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا، هاوپه‌یمانییه‌كه، داوای له كوردانی دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كردووه، به خۆپیشاندان و ڕێپێوانی هێمنانه بێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و لە بەردەم باڵوێزخانە و کۆنسووڵگەرییەکانی ئێران له وڵاتان ناڕه‌زایه‌تیی ده‌رببڕن.