ڕاستەوخۆ

وەزارەتی پەروەردە ڕووژی دەستبەکاربوونەوەی مامۆستایانی دیاریکرد

reset font size increase font size

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی 1ی ئەیلوولی 2026ی وەک کاتی دەستبەکاربوونەوەی مامۆستایان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2026-2027 دیاریکرد.

بە گوێرەی فەرمانێکی وەزاری بە واژۆی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە، کە ڕۆژی یەکشەممە 30ی ئابی 2026 بڵاوکراوەتەوە، بڕیاردراوە ڕۆژی سێشەممە 1-9-2026 سەرجەم مامۆستایانی ناوەندەکانی خوێندنی حکومی دەستبەکار ببنەوە.

پەیمان خەواجە، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ڕوونی کردەوە، ئەم هەنگاوە ڕێکارێکی ساڵانەیە بە مەبەستی دیاریکردنی میلاکی وەزارەت و ئامادەکارییەکان. سەبارەت بە دەستپێکردنی وانەکانی قوتابییان، ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد، کە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەت بۆ پەسەندکردنی ساڵنامەی نوێ بەڕێوەدەچێت و کاتی دەستپێکی خوێندن بە فەرمی ڕادەگەیێندرێت، کە بە شێوەیەکی ئاسایی دەکەوێتە دوای تەواوبوونی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.