نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق له به‌غداد كۆبوونه‌وه و جه‌ختیان له‌سه‌ر خێرا پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق كرده‌وه.
نوسینگه‌ی سودانی لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، له دیدارەکەیاندا جگه له تاوتوێكردنی بارودۆخی گشتیی، باسیان له هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ كردووه، به جۆرێك ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی گه‌لی عێراق بێت.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی محه‌مه‌د شیاع سودانی كردووه، بۆ هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی له چوار ساڵی حوكمڕانیی و په‌رۆشیی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و فیدراڵ.