سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق بە ئاژانسی هەواڵیی عێراقی ڕاگەیاند، لە دوێنێوە هەزار و 133 کەس لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق بەهۆی خۆڵبارین و هەناسەتوندییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کراون. ئاماژەی بەوەشکردووە، تاوەکو ئێستا هیچ گیانلەدەستدانێک تۆمار نەکراوە.
گوتیشی، لە کۆی ئەو هەزار و 133 کەسە، 576 کەسیان لە موسەننا، 300 کەسی دیکەیان لە نەجەف و هەروەها 200 کەسیشیان لە بەغداد بوون.
وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، زۆربەی ئەو کەسانە پاش وەرگرتنی چارەسەری پێویست، نەخۆشخانەکانیان بەجێهێشتوە و تەندروستیان جێگیرە.