ڕاستەوخۆ

ڕۆیتەرز: ترەمپ تاوتوێی ناردنی هێزی سەربازیی بۆ ئێران دەکات

reset font size increase font size

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە و دەڵێت، ترەمپ سەرقاڵی تاوتوێکردنی ڕەوانەکردنی بژاردەی سەربازیی ئەمریکییە بۆ ناو خاکی ئێران، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ قۆناغێکی نوێی جەنگی دژی ئێران.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، لە زاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە وەریگرتووە، چەند بژاردەیەک بۆ فراوانکردنی ئۆپراسیۆنەکان لە بەردەم دۆناڵد ترەمپدا هەن.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ئیدارەی ترەمپ سەرقاڵی تاوتوێکردنی ڕەوانەکردنی هەزاران سەربازی ئەمریکییە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ قۆناغێکی نوێی جەنگی دژی ئێران کە ڕەنگە ئۆپراسیۆنی وشکانی لەخۆ بگرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، ناردنی هێزی وشکانی بۆ ئێران بە مەبەستی دابینکردنی ئاسایشی ڕێڕەوی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان و کۆنتڕۆڵکردنی دوورگەی خارگە، کە کە 90٪ـی هەناردەی نەوتی ئێرانی لێوە دەکرێت.

دەشڵێت، ناردنی هێزی وشکانی بۆ ئێران بۆ پاراستن و دەستبەسەرداگرتنی کۆگاکانی یۆرانیۆمی پیتێنراو، وەک یەکێک لە ئاڵۆزترین و مەترسیدارترین ئۆپەراسیۆنەکان بۆ هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا دەبینرێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.