كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) به بۆنه‌ی جه‌ژنه‌كانی ڕه‌مه‌زان و نه‌ورۆزه‌وه په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، زلهێزه‌كانی ناوچه‌كه ده‌یانه‌وێت پێكدادانی ئایینی دروست ببێت.
كه‌جه‌كه له په‌یامه‌كه‌یدا، وێڕای پیرۆزبایی جه‌ژن له موسوڵمانانی جیهان و گه‌لی كورد، باسی مه‌ترسییه‌كانی جه‌نگ و پێكدادانی ئایین و پێكهاته‌كانی له ناوچه‌كه كردووه.
كه‌جه‌كه ده‌شڵێت، هێزە هەژمونخوازەکان هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی نانەوەی شەڕی ناوخۆیی و پێکدادانی ئایین و پێکهاتەکان، دەست بەسەر سەرچاوەکانی وزە و ڕێگاکانی بازرگانیدا بگرن.
هه‌ر له په‌یامه‌كه‌یدا، كه‌جه‌كه جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه، ڕێکخستنی کۆمەڵگەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر بنەمای نەتەوەی دیموکراتیک لە نێوان، کورد، عەرەب، فارس و تورک، ته‌نها ڕێگەیە بۆ ڕێگرییکردن لە شەڕ و کۆتاییهێنان بە هەژاری و کۆچبەری.