ڕاستەوخۆ

ئێران گەرووی هورمز لە مین پاک دەکاتەوە و ئاگربەست درێژ دەکرێتەوە

reset font size increase font size

ئەمڕۆ سێشەممە 26ی ئایاری 2026 ، ڕۆژنامەی 'نیکای'ی ژاپۆنی لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمریکییەوە بڵاوی کردەوە، لە چوارچێوەی پلانێکی نوێدا، ئێران بڕیاری داوە لە ماوەی 30  ڕۆژی دوای واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی ئاشتی، دەست بکات بە پاککردنەوەی گەرووی هورمز، لەو مینانەی پێشتر چاندوونی.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، دوای تەواوبوونی پڕۆسەی پاککردنەوەکە، کەشتی هەموو وڵاتان دەتوانن بە شێوەیەکی ئازاد و پارێزراو هاتووچۆ بکەن، ئێرانیش واز لە وەرگرتنی سەرانە و باجی تێپەڕبوون دەهێنێت، کە پێشتر بەسەر کەشتییە بازرگانییەکاندا سەپاندبووی. ئەم هەنگاوە وەک سەرکەوتنێکی گەورە بۆ دیپلۆماسیی جیهانی دەبینرێت، چونکە پێنجیەکی نەوت و گازی جیهان بەو گەرووە تێپەڕ دەبێت.

هاوكات ، بڕیار دراوە ئەو ئاگربەستەی لە 8ی نیسانەوە بە نێوەندگیریی پاکستان لە نێوان ئەمریکا و ئێران ڕاگەیەندراوە، درێژ بکرێتەوە. ئامانج لەم درێژکردنەوەیە ڕەخساندنی دەرفەتە بۆ ئەنجامدانی دانوستاندنی چڕ لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، لە کاتێکدا هەردوولا لە ژێر گوشارێکی توندی نێودەوڵەتیدان.

سەرەڕای ئەوە هێشتا کێشەی سەرەکی لە بەردەم ڕێککەوتنی کۆتایی ماوەتەوە، واشنتن نایەوێت هیچ یۆرانیۆمێکی پیتێنراو لە ناو ئێراندا بمێنێت و تاران توانای پیتاندنی زیاتری هەبێت، ئەمەش داواکارییەکە بەرپرسانی تاران تاوەکو ئێستا چەندین جار ڕەتیان کردووەتەوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان