ڕاستەوخۆ

دوران کاڵکان: هەر لایەنێکی تورکیا باسی مافی کورد بکات، ئاکەپە لە ڕێگەی دادگاکانەوە پەلاماری دەدات

reset font size increase font size

دوران کاڵکان، ئەندامی ئەکادیمیای زانستە کۆمەڵایەتییەکانی عەبدوڵا ئۆجالان، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی (مەدیا هەبەر) ڕایگەیاند، تاوەکو پەیوەندییەکی ڕێکخراو، ڕوون و تەندروست لەگەڵ ئیمراڵی دروست نەکرێت، پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک ناتوانێت بە شێوەیەکی بنیاتنەرانە بەردەوام بێت.

دوران کاڵکان ئاماژەی بەوە کرد، دوای دیداری 27ی ئادار، گۆشەگیرییەکی ڕەها سەپێنراوە و ئەو نەخشەڕێگە حەوت خاڵییەی، کە لە 18ی ئایاردا بەناوی دەوڵەت باخچەلییەوە بڵاوکرایەوە، لە ڕاستیدا پلانی پاکتاوکردنە نەک پڕۆژەی ڕاستەقینە بۆ چارەسەری.

بە بڕوای ئەو ئەندامەی ئەکادیمیای زانستە کۆمەڵایەتییەکانی عەبدوڵا ئۆجالان، حکومەتی تورکیا لە جیاتی جێبەجێکردنی ئەو خاڵانەی لە ئیمراڵی لەسەری ڕێککەوتبوون، پەنایان بۆ هەڕەشە و زمانی تەسلیمبوون بردووە. ئەو جەختی کردەوە، کە بزووتنەوەکەیان ستراتیژی خەباتی چەکداریی کۆتایی پێهێناوە و بژاردەی سیاسەتی دیموکراسی هەڵبژاردووە، بەڵام ئەمە بە مەرجی دابینکردنی پێگەیەکی یاسایی بۆ ئۆجالان و ڕەخساندنی دەرفەت بۆ ئەوەی بتوانێت وەک کارەکتەرێکی سیاسی خەبات بکات.

دوران کاڵکان داواکارییەکانی باخچەلی بۆ 'گەڕانەوە بۆ ماڵەوە' وەک بێڕێزی بەرانبەر بەو کەسانە وەسف کرد، کە ساڵانێکی زۆرە بۆ ناسنامە و ئازادی تێدەکۆشن. ناوبراو هێرشی توندی کردە سەر بڕیارە دادوەرییەکانی دژ بە پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) و ئەوەی وەک کودەتایەکی دادوەری ناوبرد.

دوران کاڵکان پێی وایە هەر کاتێک لایەنێکی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا باسی مافی کورد بکات، دەسەڵاتی ئاکەپە لە ڕێگەی دادگاکانەوە پەلاماری دەدات تاوەکو ڕێگری لە هەر جۆرە نزیکبوونەوەیەکی دیموکراسیانە بگرێت. دەشڵێت: "ئەمە سەلمێنەری ئەوەیە، کە دەسەڵات تەنیا دەیەوێت لایەنە ئەرێنییەکانی ئەم پڕۆسەیە وەک ئامرازێک بۆ پاراستنی کورسییەکەی بەکاربهێنێت".

ئەندامەکەی ئەکادیمیای زانستە کۆمەڵایەتییەکانی عەبدوڵا ئۆجالان، پێشبینی دەکات حیساباتەکانی تورکیا بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ بەریتانیا و ئەڵمانیا لە دژی بلۆکی ئەمریکا و ئیسرائیل، تەنیا سیاسەتی خۆپارێزییە و سەرکەوتوو نابێت. ئاماژەی بەوەش کرد، ئێران بەرەو گۆڕانکاریی گەورەی دیموکراتی هەنگاو دەنێت و ئەمەش کاریگەرییەکی ئەرێنی ڕاستەوخۆی لەسەر پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبێت، کە لە کۆتاییدا دەبێتە فشارێکی زیاتر لەسەر عەقڵییەتی ئێستای حکومەتی تورکیا بۆ قبووڵکردنی چارەسەری سیاسی.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان