فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند: لەگەڵ دیمەشق ڕێککەوتووین تابلۆکانی سەر دامەزراوەکانی ڕۆژاڤای کوردستان بە کوردی و عەرەبی بێت.
مەزڵوم عەبدی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی هاوار، باسی لەوە کردووە: ئەو کێشەیەی لەم دواییانەدا بەهۆی تابلۆی سەر بینای دادگای حەسەکە ڕوویدا، بەربەستێکە لە بەردەم ڕێککەوتنی یەکگرتن لەگەڵ دیمەشق.
گوتیشی: لیستی ناوی دەسەڵاتی دادوەریی ئیدارەی خۆسەر پێشکەشی دیمەشق کراوە و لە ئێستادا سەرقاڵی کردنەوەی دامودەزگاکانی دادوەرین لە ڕۆژاڤای کوردستان.
ئاماژەی بەوەش کرد: لەسەر ئەوە ڕێککەوتووین کە لە ناوچە کوردنشینەکان تابلۆکانی سەر دامەزراوەکان بە عەرەبی و کوردی بنوسرێن و دامەزراوەی داوەری لە ناوچەکانی ڕۆژاڤا بکرێنەوە.