بەگوێرەی راپۆرتەکە، بەهۆی هێرشەکانەوە زیاتر لە هەزار و 200 کەس شەهید بوون، کە بەشێکی زۆریان ژن و منداڵن.
هەر بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، هێزەکانی سەر بە حکومەتی کاتیی دیمەشق، زیاتر لە دوو هەزار هاوڵاتی سڤیلیان دەستبەسەر کردووە و چارەنووسی 526 کەسیش تائێستا نادیارە.
ئاشکراشیکردووە، شەڕ و ئاڵۆزییەکان شەپۆلێکی بەرفراوانی ئاوارەبوونی لێکەوتووەتەوە بەجۆرێک، زیاتر لە 160 هەزار کەس لە حەلەب، و زیاتر لە 100 هەزار کەسی دیکە لە رەقا و تەبقا، ئاوارە بوون.