ڕاستەوخۆ

ئینتەرنێتی ستارلینک بە فەرمی داوای ڕێگەپێدان لە هەرێمی کوردستان دەکات

reset font size increase font size

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کۆمپانیای (SpaceX) داواکارییەکی فەرمیی پێشکەش کردووە بە مەبەستی خستنەکاری خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێتی مانگی دەستکردی "ستارلینک" لە سنووری هەرێمی کوردستان. داواکارییەکە لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا پێشکەش کراوە.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە کە دوای گۆڕینەوەی چەندین نامەی ئەلیکترۆنی، لە ڕێکەوتی 30/06/2026 کۆبوونەوەیەکی فەرمی لە نێوان ستافی پەیوەندیداری حکومەتی هەرێم (کە پێکهاتبوون لە بەڕێوەبەری گشتیی پۆستە و گەیاندن، بەڕێوەبەری یاسایی، بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزیر و نوێنەری دیوانی ئەنجومەنی وەزیران) و ستافی سپەیس ئێکس (سەرپەرشتیاری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لێپرسراوی وەرگرتنی ڕێگەپێدان) ئەنجام درا.

لە کۆبوونەوەکەدا مەرج و ڕێکارە یاسایی و تەکنیکییەکانی وەزارەت بە ئاراستەی پاراستنی بەرژەوەندیی هاووڵاتیان خرانە ڕوو. وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕایگەیاندووە کە بە گەرمی پێشوازی لەم هەنگاوە دەکەن و دابینکردنی ئینتەرنێتی ستارلینک دوای جێگیرکردنی ڕێنماییە تەکنیکییەکان، دەبێتە هۆی فەراهەمکردنی فرەچەشنی لە خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستاندا.

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.