ڕاستەوخۆ

مەسرور بارزانی: لەسەر هێڵین بۆ چارەسەرکردنی ڕێشەییی کێشەی نرخ و کەمیی بەنزین

reset font size increase font size

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا: پشتیوانی لە عەلی زەیدی دەکەین، داوای سیستەمی بەرگری دەکەین و کار بۆ چارەسەری کێشەی بەنزین و کارەبا دەکەین

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە ناوچەکە لەناو شەڕ و ئاڵۆزیدایە، بەڵام هەرێمی کوردستان جەخت لە بێلایەنیی خۆی دەکاتەوە و ئارامی و ئاشتی دەوێت.

سەرۆکی حکومەت بە خەمناکییەوە ئاماژەی بە هێرشە بەردەوامەکان کرد و گوتی: "جێگەی داخە ئەو هێرشە درۆنییانە دەکرێنە سەر هەرێم. داوامان لە حکومەتی فیدڕاڵی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە کە ڕەچاوی دۆخی کوردستان بڕوانن؛

 ئێمە دانمان بەخۆماندا گرتووە و نامانەوێت ببنە بەشێک لەم جەنگە، بۆیە داوامان کردووە سیستەمی بەرگریمان بۆ دابین بکەن."

مەسرور بارزانی هاوکات پشتیوانیی هەرێمی کوردستانی بۆ حکومەتەکەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و هەوڵەکانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی دەربڕی.

دیارترین تەوەر و ڕێگەچارەکانی دیکەی کۆنفرانسەکە:

چارەسەری کێشەی بەنزین: سەرۆکی حکومەت ڕوونی کردەوە گرانبوونی بەنزین پەیوەندی بە شەڕی ناوچەکە و بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە هەیە. ئاماژەی بەوە کرد حکومەتی فیدڕاڵی ڕۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت دەداتە ناوخۆی عێراق، بۆیە داوایان لە بەغدا کردووە بەشە نەوتی ناوخۆیی هەرێمیش بنێرێت، تاوەکو نرخەکان داببەزن و ڕاستەوخۆ دەستکاریی نرخی بەنزینی ٧٥٠ دیناری و موحەسەن بخرێتە خزمەت هاووڵاتییان.

کێشەی کارەبا و دانە گاز: جەختی لە بەڵێنی کارەبای ٢٤ کاتژمێری کردەوە و ئاشکرای کرد کەمبوونەوەی کارەبا بەهۆی بڕیاری ئینفڕادیی کۆمپانیای 'دانە گاز' بووە بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان. بەڵێنی دای لە ڕۆژانی داهاتوودا ئم کێشەیە چارەسەر بكرێت.

پێكهێنانی کابینەی نوێ: ڕەخنەی لەوە گرت کە نزیکەی ٢٠ مانگە هەڵبژاردن کراوە و حکومەت پێکنەهاتووە، داواشی لە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان کرد بێنە پێشەوە بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێكهێنانی حکومەت.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.