سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەردەوامن و هەوڵەکان بۆ نزیکبوونەوە و ڕێککەوتن لە ئارادان، هاوکات جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە پێویستە بەغداد لە یاسای بودجەدا پشکی هەرێمی کوردستان زیاد بکات.
لە لێدوانێکدا، نێچیرڤان بارزانی تیشکی خستە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حزبی سەرەکیی هەرێمی کوردستان و ئاماژەی بەوە دا که کۆبوونەوە و گفتوگۆ بەردەوامەکانی یەکێتی و پارتی هەن و هەوڵە جددییەکان بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتن بەڕێوە دەچن.
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغداد و پرسی بودجەش، سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە حکومەتی فیدراڵی لە چوارچێوەی یاسای بودجەدا پێداچوونەوە بە پشکی هەرێمی کوردستاندا بکات و پشکەکەی زیاد بکات.