لە حەڤدەیەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس و "شەهیدی قەڵەم" سۆرانی مامە حەمە، لە مەراسیمێکی تایبەتدا خەڵاتی ڕێزلێنانی ساڵانەی ئەم یادە بەخشرا بە هەریەک لە ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و ڕۆژنامەنووس مەحمود نامۆ.
لە مەراسیمەکەدا، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ڕۆژنامەنووسان، چالاکوانان و کەسایەتییەکان، يادی سۆرانی مامە حەمە بەرز ڕاگیرا و تیشک خسترا سەر گرنگیی ئازادیی ڕادەربڕین و قوربانیدانی ڕۆژنامەنووسان لە پێناو گەیاندنی ڕاستییەکان.
بەشێکی سەرەکیی بەرنامەی یادەکە، دابەشکردنی نەریتی ساڵانەی خەڵاتی «شەهیدی قەڵەم» بوو؛ خەڵاتی ئەمساڵ وەک ڕێزلێنانێک لە ماندووبوون و خەباتی مەدەنی و ڕۆژنامەوانی، پێشکەشی ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و ڕۆژنامەنووس مەحمود نامۆ کرا.